بەپێی ڕاپۆرتە مەیدانییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، بەکرێگیراوانی سپای ترۆریستی پاسداران بە دانانی خاڵی پشکنین لە ناوچەی چوارڕێیانی نێی لە شاری مەریوان و ناوچەکانی دەورووبەری گەڕانێکی بەرفراوانیان لە ئۆتۆمبێلە تێپەڕبووەکان دەست پێكردووە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو بەکرێگیراوانە داوای ناسنامەیان لە شۆفێر و سەرنشینەکان کردووە و بە سووکایەتی و ڕەفتاری دڕندانە مامەڵەیان لەگەڵ هاووڵاتیان کردووە.
بەشێک لە سەرچاوە ناوخۆییەکان باسیان لە دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو خەڵک و دواکەوتنی درێژخایەنی هاتوچۆدا بەهۆی ئەو پشکنینانەوە كردووە.