بە پێی ڕاپۆرتە خۆجێیەکان، کارگەیەکی کاغەز کە دەکەوێتە دەوروبەری پل چهر لە شارستانی هەرسین (پارێزگای کرماشان)، بە هێرشێکی ئاسمانی کراوەتە ئامانج.
توندی تەقینەوەکە ئەوەندە زۆر بووە کە دەنگەکەی لە ناوچەکانی دەوروبەریدا بە ڕوونی بیستراوە و هەندێک سەرچاوەش ئەگەری ئاگرکەوتنەوەیان لە بەشێک لە دامەزراوە پیشەسازییەکانی کارگەکەدا ڕاگەیاندووە.
تا ئێستا هیچ وردەکارییەک سەبارەت بە زیانەكان بڵاونەکراوەتەوە. سەرچاوەی ئەم هێرشە بە سەرنجدان بە شەپۆلی هاوکاتی هێرشەکانی سپای ئیسرائیل لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێران، لە لایەن سەرچاوە سەربەخۆکانەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.