سەرچاوە مەیدانیەکان ڕایانگەیاند کە سپای ئیسڕائیل، ئەمڕۆ لە شاری ئیسفەهان ئەمبولانسێکی سەر بە سپای ترۆریستی پاسدارانیان کردە ئامانج.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئامبولانسەکە بۆ گواستنەوەی هێزەکانی باڵای سپای پاسداران بەکاردەهێنرا و لە هێرشەکەدا سێ فەرماندەی سپای پاسداران کوژراون.
دیمەنێك كە بەم دواییە بڵاوکراوەتەوە، نیشان دەدات کە ئۆتۆمبێلەکە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و بە تەواوی تەقیوەتەوە و لە ڕووی پێکهاتەییەوە داڕماوە.
لە چەند مانگی ڕابردوودا، دەسەڵاتی ئاخوندی چەندین جار ئۆتۆمبێلی ڕزگاركەر، ئەمبولانس و ئۆتۆمبێلی تایبەتی بۆ خۆ دەربازكردن و گواستنەوەی هێزەكانی بەکارهێناوە. تاکتیکێک کە ئێستا پێدەچێت لەلایەن سیستەمی هەواڵگریی سپای ئیسرائیلەوە دەستنیشانکرابێت و پووچەڵ بكرێتەوە.