بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، پاش چەند سەعاتێک دوای ئەوەی کەناڵی پرێس تیڤی دەوڵەتی ئێران بڵاوی کردەوە کە پەرلەمانی ڕژیم پلانی داخستنی گەرووی هورموزی پەسەند کردووە، ڕوبیۆ لە بەرنامەی "داهاتووی بەیانی یەکشەممە لەگەڵ ماریا بارتیرۆمۆ"ی کەناڵی فاکس نیوز لێدوانی لەسەر ئەو پرسە دا و داوای کرد پێکەن دەستوەردان بکات.
ڕوبیۆ وتی: هانی حکومەتی چین دەدەم دەست بۆ حکومەتی ئێران درێژ بکات، چونکە ئەوان بەشێوەیەکی زۆر پشت بەو نەوتە دەبەستن کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕێت. ناوبراو هۆشداری دا: ئەگەر ڕژیمی ئێران ئەو کارە بکات، ئەوە هەڵەیەکی زۆر کارەساتبار دەبێت.