خەباتمێدیا: رودی جولیانی سیناتۆری ئامریکایی دەڵێت، رژیمی ئاخوندی لەسەر لێواری ڕوخانە بەمەرجێک وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی لەخەو هەستێ.
خەباتمێدیا: رودی جولیانی سیناتۆری ئامریکایی دەڵێت، رژیمی ئاخوندی لەسەر لێواری ڕوخانە بەمەرجێک وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی لەخەو هەستێ.
فاکس نیوز سەرلەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە 22ی بەفرانباری 98، لەگەڵ ڕوودی جوولیانی وتووێژێکی ڕێک خستووە و هێندێک پرسیاری لەپێوەند بە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران و کوردستان لێکردووە.
فاکس نیوز دەڵێت: ئەمشۆ لە ئێران توڕەی دەبیندرێ لەکاتێکدا کە خەڵکی ئەو وڵاتە هاتونەتە سەر شەقامەکان، ناوبراویش لە وەڵامدا دەڵێت: ئایە بینینی ئەوە باش نیە؟
هەروەها ئەو هەواڵدەریە دەڵێت: خامنەیی لەپێوەند بە وتنی ئەو ڕاستیە درۆی کردووە کە ئەوان یەکێک لەو مووشەکانەیان بۆمباران کردووە کە بەرەوڕوویان هاتووە کە یەکێک لەوانە فڕۆکەیەکی ئۆکڕاینی بە 176سەرنشین بووە و ئێستا ئێرانیەکان هاتوونەتە سەر شەقامەکان، ئەوان لە مانگی خەزەڵوەرەوە لەشەقامەکاندا بوون.
جوولیانی:سەرنج ڕاکێشە
فاکس نیوز:سپای پاسداران 1500کەسی کوشت.
جوولیانی:شەقامەکانیان چۆڵ نەکردووە مەگەر چۆڵیان کردووە؟
فاکس نیوز:نەخێر چۆڵیان نەکردووە.
جوولیانی:ئەمە چی بە ئێوە دەڵێت؟ ئەمە بە ئێوە دەڵێت کە ئاشکرایە ویستی خەڵک بۆئازادی لە ئێران ئاشکرا و بەهێزە، من چوار ساڵە ئەمە دەزانم، ئەم زنجیرە خۆپیشاندانانە ئەوە ماوەی دوو ساڵ و نیو تا سێ ساڵە بەردەوامە کە لە 278شاری ئێران ڕووی داوە،خەڵک کوژراون بەڵام خەڵکانێکی زۆر دوبارە هاتوونەتەوە و خۆپیشاندانیان کردووە، پەرەستارەکان، شارەوانیەکان... خۆپیشاندانیان کردووە، کەوایە ڕژیمی ئاخوندی ئێران لەسەر لێواری ڕووخان نزیک دەبێتەوە، بەڵام بەمەرجێک وەزیری دەرەوەی ئێمە لەخەو هەستێت.