محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی رژیمی ئێران ڕایگەیاند، پلانێک دادەڕێژرێت بۆ ڕاگرتنی هاوکارییەکانی حکومەتی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی تا ئەو کاتەی کە "گەرەنتی بابەتیی هەڵسوکەوتی پیشەیی دامەزراوەکە" وەردەگرێت. قالیباف ئەو دەزگایەی تۆمەتبار کرد بەوەی "بەجێ نەگەیاندووە" ئەرکەکانی و بووەتە "ئامرازێکی سیاسی".