خەباتمێدیا: لە ڕۆژانی ۲۱و ۲۲ی مانگی بەفرانبار، خەڵک لە ئێران و کوردستان ڕژانە سەرشەقامەکان، ئەم ڕاپەڕینانە لە دوای کەوتنە خوارەوەی فرۆکەیەکی نەفەر هەڵگری ئۆکراینی
خەباتمێدیا: لە ڕۆژانی ۲۱و ۲۲ی مانگی بەفرانبار، خەڵک لە ئێران و کوردستان ڕژانە سەرشەقامەکان، ئەم ڕاپەڕینانە لە دوای کەوتنە خوارەوەی فرۆکەیەکی نەفەر هەڵگری ئۆکراینی کە زۆرینەی سەرنیشنەکانی ئێرانی و ژمارەیەک کورد بوون. شایەنی وتنە ڕژیمی ئێران لەدوای کوشتنی قاسمی سلێمانی فەرماندەی سپای قودسی ڕژیمی ئێران، بەناو تۆڵەی کردەوەو چەند موشەکێکی نا بە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە، کە هیچیان ئامانجیان نەپێکا یان با بڵێین نەیدەویست بیپێکێ.
ترس و بیمی ڕژیم و شڵەژانی لە هەمانکاتدا، بووە هۆی ئەوەی کە موشەکێک بنێت بە فرۆکەیەکی نەفەر هەڵگری ئۆکراینی کە 176 سەرنشینی ئێرانی و کوردی تێدابوو. دانپێدانانی ڕژیم بە کردەوە لە ئەنقەستەکەی، خەڵکی دڵبریندارو وەزاڵە هاتوی هێنا سەرشەقام و بە دروشمەکانی( مرگ بر ستمگر چەشاە باشد چە رهبر . بترسید بترسید، ماهمەباهم هستیم . سپاە جنایت میکنە رهبر حمایت میکنە) و هەروەها بە دڕاندن و لە ژێرپانانی وێنەی خامنەیی و قاسم سولێمانی بەردەوامن لە ڕاپەڕین و هەروەها چەندین کەسایەتی گەورە وەک دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا و لینسی گراهام نوێنەری ئامریکا، پشتیوانی خۆیان بۆ ڕاپەڕینەکانی خەڵک دەربڕیوە.
وەک چاوەڕوان دەکرا هێزەکانی ڕژیم تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و تائێستا چەندین کەس برینداربوون و خەڵکێکی زۆریان دەستبەسەر کردووە و بە کەڵک وەرگرتن لە گازی فرمێسک ڕێژ هەوڵی کپ کردنەوەی ئەو ڕاپەڕینانەیان داوە.
هەروەها خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چالاکیەکانیان زیاترکردووە و بە بانگهێشت داوا لە هەموو خەڵکی ئێران دەکەن کە پەیوەست بن بە خۆپیشاندەران .