دەستەی پەخشی ئیسرائیل، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیەند "ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و ڕژیمی ئێران دەستی پێ کرد."کەناڵی ١٣ ئیسرائیل ڕایگەیاند "دوای ١٢ ڕۆژ شەڕ، ڕێککەوتننامەی ئاگربەستی ڕژیمی ئێڕان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. هەروەها ناتانیاهۆ وەزیرەکانی لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ ڕژیمی ئێران ئاگادار کردووەتەوە."سپای ئیسرائیل ڕایگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ،ڕژیمی ئێران پێنج شەپۆلی دیکەی مووشەکی بەرەو چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل هەڵداوە."ئاماژەی بەوەش کردووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سپای ئێران ١٥ مووشەکی بەرەو ئیسرائیل هەڵداوە و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئیسرائیلیش کارا کراون.درەنگانی شەوی دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیال ڕایگەیاند، ئیسرائیل و ڕژیمی ئێران لە یەک کاتدا داوای ئاشتییان کردووە، ئێستا کاتی ئاشتییە و جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست براوەی ڕاستەقینەی ئاگربەستی نێوان ڕژیمی ئێران و ئیسرائیلن.سەرۆکی ئەمهریکا ئاماژەی بەوەش دا، لە داهاتوودا،ڕژیمی ئێران و ئیسرائیل خۆشەویستی، ئاشتی و خۆشگوزەرانی دەبینن. ئێستا هەردوو وڵات دەتوانن زۆر شت بەدەست بهێنن، بەڵام ئەگەر لە ڕێگەی ڕاست لابدەن زۆر شت لەدەست دەدەن.دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمهریكا وتی، جیهان پێشوازیی لهم بڕیاره دهكات، هاوكات پیرۆزبایی له جیهان، ئێران، ئیسرائیل و ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست كرد.