هه‌ینی 

13 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رژیمی ئێران لە بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکان گەیشتە سیفر

رژیمی ئێران لە بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکان گەیشتە سیفر
خبات میدیا

بێزالل سمۆتریچ، وەزیری داراییی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی ڕژیم بە تەواوی لەناوچوون و رژیم ناچار دەبێت لە سفرەوە دەست پێ بکات.
ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕژیمی ئێران بە هۆی ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەمریکا ناوێرێت دەست بەو بەرنامانە بکاتەوە، وتی کە ئیسرائیل بە هێرشی زیاتر وەڵامی هەر هەوڵێکی حکومەتی ئێران دەداتەوە. 
سمۆتریچ هەروەها خوازیاری زیادکردنی گەمارۆکان و فشارە ئابوورییەکان بۆ ڕووخاندنی دەسەڵاتی ئێران بوو. ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕژیم دوای درککردن بە “هاوسەنگی هێز” و شکست، داوای ئاگربەستی لە ئیسرائیل کردووە.
وەزیری داراییی ئیسرائیل زیادی کرد: ڕژیمی ئێران بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ئینتەرنێتی پچڕاند بۆ ئەوەی خەڵکی ئەو وڵاتە بینەری “زەلیلی” شکستەکانی ئەم دواییە نەبن، بەڵام ئێستا هەموو هاووڵاتیانی ئێرانی بە تایبەت لە تاران شایەتحاڵی ئەو شکستە دەبن.

10 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رژیمی ئێران لە بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکان گەیشتە سیفر

رژیمی ئێران لە بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکان گەیشتە سیفر



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن