هه‌ینی 

13 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

حەوت کەس لە ئەنجامی دوایین هێرشەکانی رژیمی ئێران کوژراون

حەوت کەس لە ئەنجامی دوایین هێرشەکانی رژیمی ئێران کوژراون
خبات میدیا

بە گوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، حەوت هاووڵاتیی ئیسرائیلی لە ئەنجامی دوا هێرشی مووشەکیی حکومەتی ئێران کوژراون. 
میدیاکانی رژیمی ئێرانیش کوژرانی نۆ هاووڵاتییان لە ئەنجامی دوایین بۆمبارانەکانی ئیسرائیل، ڕاگەیاند. 
پێش دەستپێکردنی ئاگربەستی نێوان حکومەتی ئێران و ئیسرائیل، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، سپای پاسداران، لە پێنج شەپۆلی جیاوازدا، زیاتر لە ٢٠ مووشەکی بالیستی گرتە ئیسرائیل. 
بە گوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل، حەوت کەس لە شاری "بیئرسەبع" لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی مووشەکە بالیستیکی ڕژیمی ئێران کوژراون و زیاتر لە ٣٠ کەسی دیکەش بریندار بوون. هاوکات، چاوەڕێ دەکرێت، ژمارەکە زیاتر بەرز ببێتەوە، بەو پێیەی دۆخی بەشێک لە برینداران ناجێگیرە. 
ئیسرائیل لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆوە، چەندان شوێنی جیاوازی لە تاران بۆمباران کردووە. بە گوێرەی میدیا ناخۆییەکانی ئێران، لە ئەنجامدا نۆ کەس کوژراون و زیاتر لە ٢٠ی دیکەش بریندار بوون.

10 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

حەوت کەس لە ئەنجامی دوایین هێرشەکانی رژیمی ئێران کوژراون

حەوت کەس لە ئەنجامی دوایین هێرشەکانی رژیمی ئێران کوژراون



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن