میدیا عیبریەکان بڵاویانکردەوە کە تا ئێستا هیچ نیشانەیەکی زیانگەیاندن بە سایتی تونێلسازی پێشكەوتوو لە نزیک دامەزراوەی پیتاندنی نەتەنز نەبینراوە. ئەو سایتە لە ناوچەیەکی شاخاویی باشووری نەتەنز لە قۆناغی دروستکردندایە، چوار دەریچەی زەبەلاحی هەیە کە بە کۆنکرێت و بەرد هێڵکاری کراوە و ئەستوورییەکەی زیاتر لە ١٠٠ مەتر دەبێت و بەپێی سەرچاوەکان لە ڕووی پاراستنەوە بەهێزترە لە دامەزراوەی فۆردۆ.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پێش دەستپێکردنی کارەکان ئامێرەکان گواستراونەتەوە بۆ شوێنەکە، ئەمەش نیگەرانییەکانی لەبارەی ئەگەری دروستبوونی ناوەندێکی نهێنیی پیتاندنی بەرز دروست كردووە.