پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

راسپاردەی بەرپرسی ئامریکایی بۆ یەکیەتی ئورووپا

راسپاردەی بەرپرسی ئامریکایی بۆ یەکیەتی ئورووپا

خەباتمێدیا: تام ریچ وەزیری ناوخۆیی دەوڵەتی جۆرج بووش لە نوسراوەیەکدا ووتی:کێشەی حکومەتی ئێران ئەم سەرۆک کۆمار و ئەو سەرۆک کۆمار نیە،کێشە یان دیموکراتەکان لەبەرا

خەباتمێدیا: تام ریچ وەزیری ناوخۆیی دەوڵەتی جۆرج بووش لە نوسراوەیەکدا ووتی:کێشەی حکومەتی ئێران ئەم سەرۆک کۆمار و ئەو سەرۆک کۆمار نیە،کێشە یان دیموکراتەکان لەبەرانبەر کۆماریخوازان نیە ،کێشەی ئامریکا لەبەرانبەر ئوروپایش نیە ،کێشە حکومەتێکی یاخیە کە مەترسی بۆ ئاشتی و دامەزراوەیی ناوچەکە و جیهان هەیە.
بە پێی راپۆرتی بەهارنیوز ،ئەم سیاسەتمەدارەی ئامریکا نووسی:بۆ زۆربەی رەخنەگەرانی دۆناڵد ترامپ قەبوڵی ئەم بابەتە سەختە کە دەبێ سەبارەت بە رەفتاری دۆناڵد ترامپ ،ماف بە سەرۆک کۆماری ئامریکا بدەن. ئورووپا و زۆربەی ئامریکاییەکان بە ئاماژە بەوەی کە بەرجام رێکەوتنێکی باش بووە و هەروەها لە چالاکیەکانی رژیم کەم بوەتەوەو رەخنەیان گرتووە لە هاتنە دەرەوەی دۆناڵد ترامپ،لەوانەیە ئەوقسە راست بێ کە حکومەتی ئێران لەسەر بەڵێنی خۆیەتی و دەسکەوتێکی دڵخۆشکەر بووە لە دیپلۆماسێتی نێونەتەوەیی،
بەڵام کێشە لەوێ دەس پێ دەکات کە دەڵێن چۆن بەرجام کار دەکات ،ئیتر هەمووشتێک باشە ،بەڵام له راستیدا بەرجام مەترسی زیاتری خستوەتە سەر ناوچەکەو زیاترین خەسارەت بە ئورووپا دەگەیەنێ. رژیمی ئێران نایەوێ‌ ناوچەکە بە بۆمبی ناوکەیی بڕوخێنێ ،دەیهەوێ دەسەڵاتی لەناوچەکە زیاتر کات ، لە بابەتی ناوکەیی بۆ گەیشتن بەم ئامانجە کەڵک وەرئەگرێ. بەرجام رژیمی ئێرانی درندەتر کردوە و لەو دۆلارانەی کە لە ئامریکای سەندووە کەڵکی وەرگرتووە بۆ ئاژاوەگێڕی لە ناوچەکە .
ئەوانەی بەرجامیان واژوو کردوە یەک بابەتی گرنگیان لەبەرچاو نەگرتوە ،ئەوەی کە جیهان بەم سازوکارە ناپارێزرێت و رژیمی ئێران پاش بەرجام بە پشتگیرییەکانی لە حیزبوڵڵا وحوسیەکانی یەمەن ،چەکدارانی شێعە لە عێراق و دژبەرانی وڵاتی بەحرەین و حەماس لە فەلەستین زیاتر پێداگری کردوە .
هەڕەشەکانی رژیم دژ بە وڵاتانی عەرەبی و ئیسراییل زیاتر بووە .لەوانەیە ئورووپا بیهەوێ بە بەرجام قازانجەکانی خۆی بپارێزێت ،بەڵام دیار نییە لەداهاتوودا قازانجەکانی ئورووپا دەپارێزرێت یان نا؟.
هەوڵی رژیمی ئێران بۆ دووبەرەکایەتی لە سیاسەتی ناوخۆی ئامریکا یان دووبەرەکایەتی درووست کردن لە نێوان ئوروپا و ئامریکا ،و گەشە کردنی دەسەڵاتی خۆی لە سووریە ،لوبنان،یەمەن و عێراق و شوێنی دیکەیە .سیاسەتی درووست یەکگرتویی ئێمەی ئامریکایی ،هاوکاری وتەبایی نێوان ئوروپاو ئامریکا و پێکهێنانی بەرەێکی یەکگرتوو و کارامە دژ بە حکومەتی ئێرانە.


5 ساڵ و 11 مانگ و 9 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راسپاردەی بەرپرسی ئامریکایی بۆ یەکیەتی ئورووپا

راسپاردەی بەرپرسی ئامریکایی بۆ یەکیەتی ئورووپا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن