دەنگ و ڕەنگی ڕژیمی ئێران، ئەو هەواڵ و بەڵگەنامانەی کە لە سەر تەقاندنی مووشەك لە خاکی ئێرانەوە بۆ سەر ئیسرائیل بڵاوکراونەتەوە، دوای ئەوەی ئاگربەستەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوەی ڕەتکردەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە سپای ئیسرائیل پێشتر ڕاپۆرتی لەسەر تەقاندنی مووشەکەکان لە ئێرانەوە دابوو و زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شارەکانی ئیسرائیل لێدرابوو.