بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوو مووشەک لە ناوچەی ئەلیگودەرز لە پارێزگای لوڕستانەوە بەرەو ئیسرائیل هاویژراون. لە بەرانبەردا هێزەکانی سپای ئیسرائیل ڕێگەی خورەماباد- کوهدەشتیان کردە ئامانج و چەندین کانتێنەری مووشەکییان تێکشکاند.
ئەمە لە کاتێکدا كراوە کە ئاگربەستی ڕاگەیەندراو بە ڕەزامەندیی ئامریکا تا ئێستاش بەتەواوی جێبەجێ نەكراوە و پێشێلکاریی ئاگربەستەكە لەلایەن رژیمی ئێرانەوە ڕاگەیەندراوە.