هه‌ینی 

13 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئامانجە حکوومەتییەکان لە دڵی تاراندا

هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئامانجە حکوومەتییەکان لە دڵی تاراندا
خبات میدیا

دوابەدوای پێشێلکردنی ئاشکرای ئاگربەست لەلایەن رژیمی ئاخوندی و تەقاندنی مووشەک بۆ سەر ئیسرائیل، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، فەرمانی هێرشی بەرفراوان و قورسی لەدژی ئامانجە حکوومەتییەکان لە دڵی تاران دا.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیلدا هاتووە کە دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران ئاگربەستی جیددی پێشێل کردووە کە بە نێوەندگیریی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دامەزرا و مووشەکی بۆ ئیسرائیل هاویشتوە. بە پشت بەستن بە سیاسەتی فەرمیی حکوومەت، بە هێزێکی تەواوەوە وەڵامی هەر پێشێلکارییەکی ئاگربەست دەدەینەوە".

هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل کە لە چەند سەعاتی ڕابردوودا بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکان، کۆگاکانی چەک و ناوەندەکانی فەرماندەیی ڕژیم لە تاران و کەرەج ئەنجام دراون کە بە پێی سەرچاوە ئەمنییەکان، بە "گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی ئیسرائیل لەسەر پێگەکانی رژیم لە خاکی ئێران" لە سەرەتای دەستپێکی شەڕەکەوە دادەنرێت.

9 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئامانجە حکوومەتییەکان لە دڵی تاراندا

هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئامانجە حکوومەتییەکان لە دڵی تاراندا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن