بەیانیی ئەمڕۆ سێ گەنجی کورد بەناوەکانی ئیدریس عالی کوڕی ساڵح، ئازاد شوجاعی کوڕی عەبدولڕەحمان
و ڕەسووڵ ئەحمەد ڕەسووڵ کوڕی ئەحمەد، بە تۆمەتی لکێندراوی سیخوڕی كردن بۆ مووساد لەسێدارە دران.
ئەم سێ کەسە بەبێ هیچ بنەمایەکی یاسایی دادپەروەرانەو نە بەڵگەیەك، نە دادگاییکردنێكی ئاشكرا، نە مافی ڕاستەقینەی بەرگریکردن و تەنها لە نمایشێکی دادوەریی گاڵتەجاڕانە بۆ شەرعیەتدان بە کوشتنی حكوومەتی بە
تۆمەتی وەپاڵنراوی“هاوردەکردنی کەرەستەی ترۆر، لەسێدارە دران.