دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە پەیامێكدا بەشێک لە گفتۆگۆی پیت هێگست، وەزیری بەرگریی ئەمریکای لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، دووبارە بڵاو كردەوە و تیایدا ڕایگەیاندووە کە هەڵمەتی بۆردومان لە دژی ڕژیمی ئێڕان، توانای ڕژیمی بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی لەناوبردووە. هێگست لەو چاوپێکەوتنەکەدا ڕایگەیاندبوو: "بۆمبە زەبەلاحەکانمان بە وردی ئامانجەکانیان پێكاوە و بێ کەموکوڕی ئەنجامیانداوە. ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئێستا لە ژێر شاخ و داروپەرد لە ئێراندا نێژراوە". ترەمپ بە ڕیتویتکردنی ئەو قسانە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پشتگیری لە سەرکەوتنی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییە دەکات و دەشڵێت: "هەر کەسێک بڵێت ئەو بۆردومانانە وێرانکەر نەبوون، تەنها هەوڵدەدات سەرۆک و ئەم ئەرکە سەرکەوتووە تێکبدات".