ڕۆژی پێنجشەممە، گۆڤاری بەناوبانگی فەڕەنسی "لوپوئن" وێنەی خامنەیی خیانەتکاری بە مانشێتی گەورەی "ئاوارەبوونی مەلاکان" لەسەر بەرگەكەی بڵاوکردەوە. ئەو کردەوە میدیاییە دوای چەند حەوتویەک لە گرژی و نائارامی لە هەلوومەرجی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ئێراندا، بەتایبەتی دوای هێرشە قورسەکانی ئیسرائیل، سەرنجێکی زۆری لە بازنەکانی نێودەوڵەتیدا ڕاکێشاوە. پێشتریش گۆڤاری "تایم"ی ئەمریکی بابەتێكی هاوشێوەی بە وێنەیەکی دڕاوی خامنەیی بە مانشێتی "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ" بڵاو كردەوە.