هه‌ینی 

13 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: بەرنامەی ناوكەیی ڕژیمی ئێران ئیتر شاراوە نامێنێت و بە لەناوچوونی تەواوی ڕژیمی ساڵانێک گەڕاندە دواوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: بەرنامەی ناوكەیی ڕژیمی ئێران ئیتر شاراوە نامێنێت و بە لەناوچوونی تەواوی ڕژیمی ساڵانێک گەڕاندە دواوە
خبات میدیا

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە هێرشی ئەم دواییە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێران، وتی: ئەو هێرشە نەک هەر "لەناوبردنی تەواوەتی" ژێرخانە گرنگەکانی لێکەوتەوە، بەڵکوو "حکومتی ئێرانی لەڕووی تەکنیکی و ستراتیژییەوە ساڵانێك بەرەو دواوە گەڕاندەوە".ڕوبیۆ بە ئاماژەدان بە لەناوچوونی تەواوەتی ناوەندی پیتاندنی ئورانیۆم، پێداگریی لەوە کردەوە: "شوێنێك كە پێشتر لەسەر نەخشەکە بوو، ئیتر نەماوە. تەواوی ئەو دامەزراوەیە سڕاوەتەوە و بە دوانزە بۆمبی بەهێز لە دوو خاڵی سەرەکیدا کراوەتە ئامانج. ئێستا هیچ شتێک لەژێر ئەو خاكەدا لە شوێنی خۆیدا نییە".وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ڕەخنەگرتن لە ڕاگەیاندنەکان کە بە وتەی خۆی زانیارییە نهێنییەکان دەشێوێنن و دزەی پێدەكەن، دەڵێت: ڕاستییەکە ئەوەیە کە ڕژیمی ئێران ئەمڕۆ تەواو جیاوازە لەوەی کە حەوتویەک لەمەوبەر بوو، ئەم ڕژێمە ئیتر توانای شاردنەوە یان دووبارە چاككردنەوەی بە ئاسانی نییە.

8 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: بەرنامەی ناوكەیی ڕژیمی ئێران ئیتر شاراوە نامێنێت و بە لەناوچوونی تەواوی ڕژیمی ساڵانێک گەڕاندە دواوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: بەرنامەی ناوكەیی ڕژیمی ئێران ئیتر شاراوە نامێنێت و بە لەناوچوونی تەواوی ڕژیمی ساڵانێک گەڕاندە دواوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن