هه‌ینی 

13 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

شۆڕش دەبێ لە ناوخۆی ئێران و لە لایەن گەلەوە پێک بێت

شۆڕش دەبێ لە ناوخۆی ئێران و لە لایەن گەلەوە پێک بێت
خبات میدیا


بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە دوایین لێدوانەکانیدا سەبارەت بە هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر پێگەکانی حکومەتی ئێران، پێداگری لەوە کردەوە کە ئەگەر بە درێژەدان بە هێرشەکان لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ڕووخانی ڕژیمی دەسەڵاتدار لە ئێران ئەگەری بوایە، تەلئەبیب درێغی نەدەکرد.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی ئیسرائیل وتی: ئەوە نییە ئەگەر چەند ڕۆژێکی تریش بەردەوام بوواین، ڕژیم دەكەوت، چونکە ئەگەر ئەو هەڵسەنگاندنە هەبوایە ئێمەش ئەوەمان دەکرد. بەڵام شۆڕشێکی لەو شێوەیە دەبێت لە ناوخۆی ئێرانەوە و لە لایەن گەلەکەیەوە دروست ببێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە ئاماژەدان بە "ترسی قووڵی دەسەڵاتدارنی رژیم لە گەل" زیادی کرد: ئێمە پێویستە دڵنیابین لەوەی ئەو شێرپەنجەیە، دوای بنبڕکردنی، نەگەڕێتەوە. هەروەها دەمانەوێت سوود لەو دەرفەتانە وەربگرین کە ئێستا سەریان هەڵداوە.

8 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شۆڕش دەبێ لە ناوخۆی ئێران و لە لایەن گەلەوە پێک بێت

شۆڕش دەبێ لە ناوخۆی ئێران و لە لایەن گەلەوە پێک بێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن