ڕۆژی یەکشەممە ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئەیوب داربەرزین، ڕاهێنەری لەشجوانیی تەمەن ٣٥ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی مەریوان، دوای بانگ کرانی بۆ ئیتلاعاتی سپا گیراوە.
بە گوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ؛ ناوبراو چەند سەعاتێک دوای بڵاو کردنەوەی ستۆرییەک لە ئینستاگرامەکەی سەبارەت بە شەڕی ڕژیمی ئێران و ئیسرائیل، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە بانگ و دواتر گیراوە.
بەدواداچوونی خانەوادەكەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو ئەنجامێکی نەبووە و ئەمەش نیگەرانیی لای کەسوکاری زیاتر کردووە.