چوارشه‌مه‌ 

28 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئینگلستان، حیزب اللەی لوبنانی بە تەواوی خستە لیستی تیرۆرەوه

ئینگلستان، حیزب اللەی لوبنانی بە تەواوی خستە لیستی تیرۆرەوه
خه‌بات میدیا

خه‌‌‌باتمیدیا: وەزارەتی خەزێنەی ئینگلستان ڕایگەیاند کە، حیزبوڵای لوبنانی وەکو گرووپێکی تیرۆریستی، لە ژێر یاساکانی ئابووری تیرۆریستی و  پشتگیری ئابووری لێیان، خراوەتە ئەو لیستەوە و هەموو داراییەکانیان داخراون.

 لە ڕاگەیەندراوی خەزێنەداری ئینگلستان لە بەرواری هەینی ٢٧ ی بەفرانباری ١٣٩٨ هاتووە کە: حیزبوڵای لوبنانمان بە هۆی یاسای پشتگیری دارایی تیرۆرەوە، بە یەکجاری خستە نێو ئەو لیستەوە و داهاتەکانیان داخراون. ئینگلستان پێشتر گەمارۆی خستبووە سەر لقێکی نیزامی حیزبوڵای شەیتان و داراییەکانیان. ئه‌‌‌م بڕیاره‌‌‌ له‌‌‌ ڕۆژی هه‌‌‌ینیه‌‌‌وه‌‌‌  جێبه‌‌‌جێ ده‌‌‌کرێ و هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ چالاکیه‌‌‌کی ئه‌‌‌و ڕێکخراوه‌‌‌ تیرۆرستیه‌‌‌ قه‌‌‌ده‌‌‌غه‌‌‌ کراو  ڕاگه‌‌‌یندرا که‌‌‌ هه‌‌‌ر که‌‌‌سێک پشتیوانی یاخود ئه‌‌‌ندامه‌‌‌م بێت له‌‌‌م ڕێکخراوه‌‌‌ سزای تا ١٠  ساڵ زیندانی وه‌‌‌رده‌‌‌گرێ.

 نیۆیۆرک تایمز نووسیویەتی: ئینگلستان داخستنی داراییەکانی حیزبوڵای لوبنانی ڕاگەیاندوەو گەمارۆی خستووەتە سەر هەموو بەشەکانی ئەم گرووپە. ئه‌‌‌م گروپه‌‌‌ تیرۆرستیه‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن سوپای پاسدارانی ڕژیمه‌‌‌وه‌‌‌ دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ و هه‌‌‌ر زوو له‌‌‌لایه‌‌‌ن ئه‌‌‌مریکاوه‌‌‌ خرانه‌‌‌ ناو لیستی ترۆره‌‌‌وه‌‌‌.


4 ساڵ و 11 مانگ و 8 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئینگلستان، حیزب اللەی لوبنانی بە تەواوی خستە لیستی تیرۆرەوه

ئینگلستان، حیزب اللەی لوبنانی بە تەواوی خستە لیستی تیرۆرەوه



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن