بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، بەهۆی هێرشەکەی ئەمریکا لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووڕژیمی ئێران زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و توانا ئەتۆمییەکانی لەدەستداوە، بەڵام لە هەندێك میدیا ئەمریکییەکان دەڵێن: ڕژیمی ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراوی گواستووەتەوە شوێنێکی پارێزراو و زیانی بەرنەکەوتووە.کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: 'هەموو ئەو ڕاپۆرتانەی باس لەوە دەکەن،ڕژیمی ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراوی گواستبێتەوە یاخود زیانێکی زۆری بەرنەکەتووە ناراستن'.