لە کۆبونەوەی ناتۆ لە لاهای، ڤۆلۆدیمیر زیلنسکی، سەرۆکی ئۆکراین و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گفتوگۆیەکی "باش" و "بنیاتنەر"یان ڕاگەیاند، هاوکات ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا ڕەزامەندى دەردەبڕێت بۆ ناردنی مووشەکی زیاتری پاتریۆت بۆ ئۆکراین.زێلێنسکی لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاندووە، "باسمان لە ڕێگاکانی گەیشتن بە ئاگربەست و ئاشتی ڕاستەقینە" لە ئۆکراین کرد، ئەمەش دوای زیاتر لە سێ ساڵ لە دەستپێکردنی لەشکرکێشییەکەی ڕوسیە. ئەو کۆبوونەوەکەی بە "درێژخایەن و بنیاتنەر" وەسف کرد.بەرپرسێکی باڵای سەرۆکایەتی ئۆکراین بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، زیلێنسکی "لەو گفتوگۆیە ڕازییە و سوپاسگوزاری ترەمپە".ئەو بەرپرسە کە داوای کرد ناوی ئاشکرا نەکرێت، ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکە "بە باشی بەڕێوەچوو"، سەرەڕای ئەو پەیوەندییە ئاڵۆزەی نێوان هەردوو سەرۆکەکە.