سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس، نووسیویەتی، سەرم سوورماوە بەوەی کاتێک زانیم دەوڵەتی ئیسرائیل، کە ئێستا مەزنترین ساتەکانی خۆی لە مێژوودا بە ڕابەرایەتیی ناتانیاهۆ دەبینێت، هێشتا گەوجانە و شێتانە دژایەتیی دەکەن.دۆناڵد ترەمپ، نووسیویەتی "ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانێکی مەزنی کاتی شەڕە! پێکەوە لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمنێکی وریا و ترسناکدا، دۆزەخمان تاقیکردەوە. هەر کەسیکی تر لە جێگەی ئەو بووایە، وڵاتەکەی تووشی شڵەژان و زیانی زۆر دەبوو. بەڵام ناتانیاهۆ جەنگاوەرێکی بێوێنەی مێژووی ئیسرائیلە و بەرەنجامی شەڕەکەش کەس چاوەڕێی نەدەکرد، ئەویش لەناوبردنی تەواوەتیی ترسناکترین بەرنامەی دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی بوو لە جیهاندا."