هه‌ینی 

13 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەرۆکی مۆساد سوپاسی CIA دەکات بۆ هاوکاریی لە جەنگی ڕژیمی ئێران

سەرۆکی مۆساد سوپاسی CIA دەکات بۆ هاوکاریی لە جەنگی ڕژیمی ئێران
خبات میدیا

 لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە دووەم رۆژی ئاگربەست بڵاوکرایەوە، دەیڤد بارنیا، سەرۆکی مۆساد سوپاسی بریکارەکانی کرد بۆ کارەکانیان کە وایانکردووە ئیسرائیل "سەلامەتتر، بەهێزتر و ئامادەتر بێت بۆ داهاتوو".سەرۆکی دەزگای موساد، کە بە دەگمەن لێدوان دەدات، وتیشی: "دەمەوێت سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی هاوبەشی سەرەکیمان CIA بکەم بۆ کردەوە و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کە بە سەرکەوتوویی کران، هەروەها بۆ بەڕێوەبەرەکەی، کە پشتیوانیی لە مۆساد کرد بۆ گرتنەبەری بڕیاری دروست."هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەرڕژیمی ئێران کە لە 13ی ژوئن دەستیانپێکرد، نەک تەنیا دامەزراوە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێران، بەڵکو کەسایەتییە باڵا سەربازییەکان و زانا ئەتۆمییەکانیشیان کردە ئامانج.

7 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەرۆکی مۆساد سوپاسی CIA دەکات بۆ هاوکاریی لە جەنگی ڕژیمی ئێران

سەرۆکی مۆساد سوپاسی CIA دەکات بۆ هاوکاریی لە جەنگی ڕژیمی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن