سێ‌شه‌مه 

10 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ویستی ئیسرائیل ڕووخاندنی ڕژیم بوو

ویستی ئیسرائیل ڕووخاندنی ڕژیم بوو
خبات میدیا

ئەحمەد ڕاستینە، پەرلەمانتاری حکومەتی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئامانجی ئیسرائیل لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییە "ڕوخاندنی ڕژیم" بووە، بەڵام ئیسرائیل لەو هەوڵەدا شکستی هێنا.
بەرپرسانی حکومەتی ئیسرائیل چەندین جار پێداگریان لەوە کردووەتەوە کە ئامانجیان لە هێرشکردنە سەر ڕژیمی ئێران لەناوبردنی توانا ئەتۆمی و مووشەکییەکانی حکومەتی ئێران بووە و هیچ نیازێکیان نەبووە حکومەت بگۆڕن.

ڕاستینە، کە وتەبێژی کۆمیسیۆنی فەرهەنگیی پەرلەمانی ڕژیمی ئێرانە، بە ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل "بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ ئەمریکا" هێرشی کردووەتە سەر حکومەتی ئێران بۆ گەیشتن بە سێ ئامانج، کە سەرووی ئەو ئامانجانە ڕووخاندنی ڕژێم بووە.
ئەو پەرلەمانتارەی ڕژیم دوو ئامانجی دیکەی ئیسرائیلی بە "راگرتنی پیتاندنی ئۆرانیۆم و لەناوبردنی توانای بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران ناوبردوە.

3 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ویستی ئیسرائیل ڕووخاندنی ڕژیم بوو

ویستی ئیسرائیل ڕووخاندنی ڕژیم بوو



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن