ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشت بەستن بە شارەزایانی ئەتۆمی بڵاوی کردۆتەوە کە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر پێگەی ئەتۆمی ڕژیمی ئاخوندی لە ئیسفەهان گورزێکی یەکلاکەرەوەی لە پەرەپێدانی بۆمبی ئەتۆمی ڕژیمی ئێران داوە.سەرەڕای لێدوانی بەرپرسانی ئەمەریکا و ئیسرائیل سەبارەت بەوەی کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕژیمی ئێران دەگەڕێتەوە دواوە، بەرپرسێکی پێشووی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پێشتر هۆشداریی دابوو کە مەترسییەکان هەروا زۆرن، چونکە نزیکەی 400 کیلۆگرام لە ئۆرانیۆمی ئێران لەسەدا 60 ون بووە و شوێنی نادیارە.