دوابەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە سەربازی، ئەمنیەتی و ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێڕان، ئاژانسی هەواڵی حەوزەی عیلمیە رژیم دانی بەوەدا ناوە کە لانیکەم شەش ئاخووندی سەر بە دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەكان کوژراون. ناوی بەشێک لە کوژراون:ڕەمەزانعەلی مێهرعەلی تەبار فیروزجایی – بەرپرسی عەقیدەتیی سیاسیی سازمانی بەسیجی گشتیی وڵات، ئەمین عەباس ڕەشید – کوڕی یەکێک لە فەرماندەکانی بارەگای ناوەندی خاتەم ئەلئەنبیای سپای ترۆریستی پاسداران
ئەبولفەزل نیازمەند – ئیمامی مزگەوتێکی تاران
عەلی تركاشوەند – بەرپرسی نوێنەرایەتیی خامنەیی لە سپای پاسدارانی پارێزگای ئەلبورز (کەرەج).
ئەم کوژراوانە زۆرجار لە پێکهاتەی تەبلیغاتی، چاودێری و ئایدیۆلۆژییەکانی سپا و بەسیجدا چالاک بوون و ڕۆڵێکی سەرەکییان لە بەرهەمهێنانەوەی ئایدیۆلۆژیای ڕژیمدا هەبووە.