زۆربەی ئەوانەی کار لەسەر کۆمپیوتەر دەکەن و ماوەیەکی زۆر لەسەر کۆمپیوتەر دەمێننەوە، بە دەست ئازارەکانی، ژانە مل، سووتانەوە و ماندوو بوونی چاو و سەر ئێشەوە دەناڵێنن و ئازار دەچێژن، هەربۆیە لێرەدا بەکورتی چەند شێوازێک باس دەکەین بۆ کەمکردنەوەی ئەو ئازارانە و رێنمایی کردن سەبارەت ماندووبونی چاو لەکاتی کارکردن بە کۆمپیوتەردا.
1- مۆنیتۆر واتە شاشەکەت بەباشی رێک بخە: ئەگەر شاشەی کۆمپیوتەرەکەت بەباشی و لە شوێنی خۆی دابنێیت، واتە بە مەودای دووری 50 هەتا 75 سم دوور لە چاوەکانت، تا رادەیەکی زۆر پێشگیری لە ماندووبوونی چاو دەگرێت. بەشی سەرەوەی شاشەکە دەبێ لە ئاستی چاوەکانتدا بێت، واتە کاتێک سەیری دەکەیت دەبێ رووی شاشەکە لە خوارەوە بێت نەک لەسەرەوە.
2- رووناکیی ژووری کۆمپیوتەر دەبێ رێکبخرێت: ئەو ژوورەی کۆمپیوتەرەکەی لێیە، دەبێ رووناکی گڵۆپەکان بەجۆرێک بن کە تیشک لەسەر مۆنیتۆرەکە نەدەنەوە، لە هەندێک کۆمپانیا و ئیدارەکاندا هەرچی گلۆپە هەڵیدەکەن نازانن هەڵکردنی ئەو گلۆپانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە رووناکیی گلۆپەکان لەسەر شاشەکە تیشک بدەنەوە و زیان بە چاوەکانتان بگەیەنن.
3- لە یاسای 20-20-20 سوود وەربگرە: واتە هەر 20 خولەکێک سەیری شتێک بکە کە 20 هەنگاو لە تۆ دوورە، هەتا 20 چرکەش سەیری بکە . ئەوە وەک وەرزشێک وایە بۆ چاوەکانتان. پرۆگرامێکی تایبەتیش هەیە دەتوانیت لەسەر کۆمپیوتەرەکە دایبنێت و ئاگادارت دەکاتەوە لەکاتی ماندوبوونی چاوەکانتان.
4- سوود لە چاویلکەی تایبەت وەربگرە: تیشکی گڵۆپەکان و رووناکیی شوێنی کارەکەت دەبێتە هۆی ئەوەی زەخت بکەوێتە سەر چاوەکانت، بۆیە پێویستە چاویلکەیەکی تایبەت بۆ کەمکردنەوەی ئەو رووناکییە لە چاوبکەیت