بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ۷ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سەیوان عەبدوڵڵازادە، کۆڵبەری تەمەن ۲۰ ساڵی خەڵکی گوندی «حەوتتاش»ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا، هەروەها کۆڵبەرێكی دیكە بە ناوی حوسێن خەڵکی گوندی «کێلەشین»ی سەقز بریندار کرا.ئەو دوو کۆڵبەرە لە بەرزاییەکانی سنووری «ئاوپەڕ»ی حەوتتاشی سەر بە شاری بانە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە کراونەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزی سەرکوتگەری ڕژیمی ئاخوندی.هاوکات دە ئەسپی کۆڵبەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران کوژراون.