وەزیری دەرەوەی میسر رایگەیاند، دەستبەجێ دوای ئاگربەستی جەنگ لە کەرتی غەززە هەوڵ دەدەین کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیی بۆ ئاوەدانکردنەوە و بونیادنانی کەرتەکە دەبەستین لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023ـەوە جەنگ لە نێوان دەوڵاتانی فەلەستینییەکان و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دەستیپێکرد، سەرەڕای ئاگربەستی کاتی، بەڵام تاوەکو ئێستا جەنگەکە بە هەمیشەیی ڕانەگیراوە و دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی پەیوەست بە ئاگربەست لەنێوان هەردوو بەرە بە نێوەندگێڕیی قەتەر، ئەمریکا و میسر دەستیپێکردووەتەوە.