یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕژیم نایهه‌وێ سندوقی ڕه‌شی فڕۆکه‌ ئوکرانیه‌که‌ بکرێته‌وه‌

ڕژیم نایهه‌وێ سندوقی ڕه‌شی فڕۆکه‌ ئوکرانیه‌که‌ بکرێته‌وه‌
خه‌بات میدیا

هێرشی مووشەکی سپای پاسداران لە فڕۆکە نەفەربەرە ئۆکڕاینیەکە و شاردنەوەی لەلایەن کاربەدەستانی ڕژیمی ئاخوندی،ناڕەزایەتی بەدوای خۆیدا هێنا، کاربەدەستێکی سازمانی فڕۆکەوانی ڕژیم گوتی: سندووقی ڕەشی بوینگی  737لەئێرانه‌‌‌ و نایشمان هەوێت بینێرینەوە بۆ وەڵاتی دوهەم. به‌‌‌پێی هەواڵی ئیرنا،حەسەن ڕەزای فەر، بەرپرسی ڕووداوەکانی سازمانی فڕۆکەوانی وەڵات، باسی لەوە کردووە سندووقی ڕەشی فڕۆکەکە لەئێستادا لە لای ئه‌‌‌وانه‌‌‌و هەوڵ دەدەن لە ئێران سندوقه‌‌‌که‌‌‌ بکه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌.

ڕۆژی هەینی وادیم پریستایکۆ، وەزیری دەرەوەی ئۆکڕاین، لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئێران لەسەر گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانیە ئۆکڕاینیەکان و هەروەها دەوری ئۆکڕاین لە بەدواداچوونی هابەش،بەتایەبەت لە دەست پێڕاگەیشتن بە سندوقی ڕەشی فڕۆکەکە، گفتوگۆیان کردوه‌‌‌. وەزیرانی دەرەوەی ٥ وەڵاتی پەیوەند بە فڕۆکەی ٧٥٢ڕایان گه‌‌‌یاند که‌‌‌ ده‌‌‌بێ ڕژیم هەموو بەرپرسیارەتیەکە بگرێتە ئەستۆی خۆی.جاستێن ترۆدۆ ڕۆژی هەینی ٢٧بەفرانبار ڕایگه‌‌‌یاند کە ئێران شارەزایی بۆ خوێندنەوەی ئەم سندوقی ڕه‌‌‌شی فڕۆکه‌‌‌ نیە و تەنیا چەند وەڵاتێکی کەم لە دونیادا هەن کە ئەم توانایەیان هەیە، هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ ده‌‌‌بێ ڕژیم به‌‌‌زوترین کات ڕێگه‌‌‌ بدا که‌‌‌ به‌‌‌زوترین کات له‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی ئێران خوێندنه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ سنودوقی ڕه‌‌‌شی فڕۆکه‌‌‌که‌‌‌ بکرێ.

گومانی شاره‌‌‌زایان به‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ سپای پاسدارانی ڕژیم به‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ ڕاسته‌‌‌وخۆ و به‌‌‌ ئه‌‌‌نقه‌‌‌ست فڕۆکه‌‌‌ ئوکرانیه‌‌‌که‌‌‌ی به‌‌‌ردابێته‌‌‌وه‌‌‌ ڕوو له‌‌‌زیادبوونه‌‌‌. شاره‌‌‌زایان پێیان وایه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی ئوکراین و ئه‌‌‌مریکا دۆستایه‌‌‌تیه‌‌‌کی نزیک و له‌‌‌مێژینه‌‌‌یان هه‌‌‌یه‌‌‌، هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ش ڕژیم ویستویه‌‌‌تی له‌‌‌و ڕێگه‌‌‌وه‌‌‌ زه‌‌‌ربه‌‌‌ له‌‌‌ دۆست و هاوپه‌‌‌یمانه‌‌‌کانی ئه‌‌‌مریکا بدات.  


4 ساڵ و 10 مانگ و 4 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕژیم نایهه‌وێ سندوقی ڕه‌شی فڕۆکه‌ ئوکرانیه‌که‌ بکرێته‌وه‌

ڕژیم نایهه‌وێ سندوقی ڕه‌شی فڕۆکه‌ ئوکرانیه‌که‌ بکرێته‌وه‌



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن