وزاره تی ده ڕه وه ی فه ڕه نسا ڕایگەیاند، ئەو هەڕەشە و گوڕەشەی لە لایەن میدیاکان و بەرپرسانی ڕژیمی ئێڕان لە دژی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕافایل گرۆسی دەکرێت، مەحکوم دەکات.هەروها وتیشی: ڕژیمی ئێڕان ده بێ زامنی سه لامه تی ستافی ئاژانس له ئێران بکات.وەزارەتەکە پیداگریی کردوە کە دانوستان باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییەکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕژیمی ئێران. ئەو بابەتەش دوای ئەوەهات کە بەرپرسانی ڕژیم و میدیاکانی سەر بەڕژیمی ئاخوندی داوای لە سیدارەدانی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕافایل گرۆسی لە ئەگەری هاتنی بۆ ئێرانیان کردوە.