لە سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل، ئەلێکساندەر دۆبریندت وەزیری ناوخۆی ئەڵمان پشتیوانی لە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە بۆ سەر ڕژیمی ئێڕان کرد. وەزیری دەرەوەی ئاڵمان هەروەها هەڕەشەکانی دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران لەدژی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە نیگەرانی زانی و داوای کرد ڕژیمی ئێڕان هاوکاری تەواو لەگەڵ ئەو دەزگایە بکات و سەلامەتی کارمەندەکانی مسۆگەر بکات.گیدۆن سعار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هەروەها لە دیدارێکدا لەگەڵ وزیری دەروەی ئالمان داوای چالاککردنی میکانیزمی ماشە دژی ڕژیمی ئێڕان کرد.سعار ڕایگەیاند: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئێستا ئەرکی سەرشانییە کە هەنگاوی کۆنکرێتی لەدژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕژیمی ئێران بنێت، بە لەبەرچاوگرتنی هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و ڕاگەیاندنی ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئەو دامەزراوەیە. پیداگری لەوە کردەوە کە کاتی ئەوە هاتووە هەر سێ وڵاتی ئەوروپی، بەریتانیا، ئەڵمان و فەرەنسا، میکانیزمی ماشا چالاک بکەن، لەسەر بنەمای دەسەڵاتەکانیان.