کەناڵی 14 بڵاوی کردەوە، ئەو نەخشەڕێگایەی لە لایەن ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ئاسایی کردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داڕێژراوە، لە چەند مانگی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت و لە سوریە و تورکیەوە دەست پێ دەکات.کەناڵەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە چەند حەوتوی ڕابردوودا پێشکەوتنی بەرچاو لە وتوێژ لەگەڵ ئیسرائیل و دیمەشق بەدی هاتووە.