دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروز" و لە وەڵامی سیناتۆرێکی ئەمریکیدا بە ناوی کریس کۆنس رایگەیاندووە، "بە کریس کۆنیسی سیناتۆری دیموکراتەکان بڵێن، من هیچ ئۆفەرێک نادەم بە رژیمی ئێران، پێچەوانەی ئۆباما کە ملیاران دۆلاری پێدان بەناوی "رێگا بۆ چەکی ئەتۆمی ، کە ئێستا بەسەرچووە".؛ پلانی هەمەلایەنەی هاوبەش، کە بە رێککەوتنی ئەتۆمی رژیمی ئاخۆندیش ناسراوە، تایبەت بوو بە سنوردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی رژیمی ئێران بەرانبەر هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئەو وڵاتە و چەند بڕگەیەکی دیکە.