فەرەنسا، ئەڵمان و بریتانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوایان لە ڕژیمی ئێران کرد دەستبەجێ هاوکاریی تەواو لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەستپێبکاتەوە و خۆی لە هەر کارێک کە ببێتە هۆی پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ ئەو ئاژانسە بەدوور بگرێت. لەم بەیاننامەیەدا سێ زلهێزی ئورووپایی وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی لە دابەزینی ئاستی هاوکارییەکانی ڕژیمی ئێران لەگەڵ ئاژانس، پێداگریان لەوە کردەوە کە ڕژیمی ئێران دەبێ پابەند بێت بە ئەرکە یاساییەكان و ڕێوشوێنی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی ئەمنیەت و چالاكیی کاریگەرانەی ستافی ئاژانس لە ناوخۆی ئێراندا بگرێتەبەر.