ئاژانسی (SBS)ی ئوسترالیا بڵاویکردەوە، دوای شەڕی ئیسرائیل و ڕژیمی ئێڕان، زیاتر لە سێ هەزار هاووڵاتی ئوسترالیایی کە دەیانەوێت ئێران بەجێبهێڵن، داوای هاوکارییان کردووە.بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەندامانی بنەماڵەکانیان لە ئوسترالیا نیگەرانن لەوەی کە بەزاندنی سنووری ئێران و ئازەربایجان بژاردەیەکی گونجاو نییە بۆ خەڵک.بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا پێنج هاووڵاتی ئوسترالی بە گەشتێکی بازرگانی لە مەشهەدەوە بەرەو دوبەی بە هاوکاری حکومەتی ئەو وڵاتە ئێرانیان بەجێهێشتووە.