دەیڤید ئۆلبرایت، پشکنەری پێشووی چەکی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ئاماژەدان بە دوایین وێنەی مانگی دەستکردی شوێنی ئەتۆمی فۆردۆ، ڕایگەیاند: حکومەتی ئێران هەڵسەنگاندن بۆ ڕادەی زیانەکانی بنکە ئەتۆمیە ژێرزەمینییەکان دەکات و ڕەنگە تیمێکی مرۆڤی یان کامێرایی ڕەوانەی شوێنەکە کرابێت.ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ نیشانەیەک نییە کە ڕژیمی ئێران هەوڵی چاککردنەوەی زیانەکانی بنکەی ئەتۆمی ئیسفەهان بدات.