ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پوشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەك بە ناوی "فایەق باستان" خەڵکی ئاوایی "سۆفی بلە" و دانیشتووی ئاوایی لەنجاوای سەر بە بەشی ناوەندی شاری مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێڕان گیراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. هەروەها ڕۆژی یەكشەممە ٨ی پووشپەڕ، ناسیح مستەفایی، خەڵكی گوندی “نەجێ”ی سەر بە سنە، دوای بانگكران و چوونی بۆ ئیدارەی ترۆرستی ئیتلاعاتی شاری سنە گیراوە و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە.بە گوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزەكانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعات ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕ، بۆ گرتنی ناسێح مستەفایی هێرشیان كردبووە سەر ماڵەكەی. بەهۆی ئەوەی كە ناوبراو لە ماڵ نەببوو، ڕۆژی دواتر لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفۆنی بانگ و دوای چوونی گیراوە و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.