لە حەفتا و پێنجەمین حەوتووی هەڵمەتی "سێشەممەكانی نا بۆ لە سێدارەدان"، خانەوەدای زیندانییانی سیاسی کە سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، جارێکی دیکە بە بڵاوكردنەوەی پەیامێك، داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی سزای لەسێدارەدان و ئازادکردنی سەرجەم زیندانییانی سیاسی و عەقیدەتی دەكەن.هاوکات لەگەڵ ئەم هەڵمەتەدا، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دۆخی زیندانی تارانی گەورە لە چاو پێشووتر قەیراناویتر بووە و ژیان و تەندروستیی زیندانییەکان لە مەترسییەکی گەورەدایە.زیندانییانی زیندانی تاران لەگەڵ کەمیی ئیمكاناتی تەندروستی و خۆراکی ڕووبەڕوو بوونەتەوە، تەنانەت دەستڕاگەیشتن بە ئاوی پاکی خواردنەوە و ئاودەست و حەمامیشیان نییە. لە زۆر حاڵەتدا دەیان زیندانی لە ژوورە بچووکەکاندا بەبێ هەواگۆڕکێی پێویست ڕاگیراون.