وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بەم نزیکانە شەڕی غەززە کۆتایی دێت و ئێستا لە دوا قۆناغەکانی ئۆپەراسیۆنی شەڕەکەین.سەڕەرای هەوڵەکان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە، بەڵام ئیسرائیل بەردوامە لە هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکان بۆ سەر ئەو کەرتە، لە نوێترین پێشهاتدا ئیسرائیل ڕایگەیاند لە کۆتا قۆناغی ئۆپەراسیۆنی غەززە نزیکین.یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ڕایگەیاند: شەڕی ئێستای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە نزیکە لە کۆتایی، ئامانجەکانمان بریتیین لە ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان و شکست پێهێنانی پیلانی تەواوەتی حەماس.