ئەمریکا دوو هاووڵاتیی چینی بە تۆمەتی سیخووڕیکردن و هەوڵدان بۆ بەکرێگرتنی ئەندامانی هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ کارکردن لەگەڵ هەواڵگریی چین، گرتوە.
بەپێی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دادی ئەمریکا، هەریەک لە یوانسۆنگ چێن 38 ساڵ و لیرێن لای 39 ساڵان، ڕووبەڕووی تۆمەتی کارکردن وەک کارمەندی حکومەتی چین بوونەتەوە و ئەگەر تاوانەکەیان بەسەردا ساغ بێتەوە، سزای 10 ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا دەسەپێنرێت.