ڕۆژی دووشەمە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سمکۆ مەعرووفی، چالاکی ژینگەپارێز و زیندانیی سیاسی پێشووی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ترۆرستی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، هێزەکانی ڕێژیم بە چەندین ئوتۆمبێل ماڵی سمکۆ مەعرووفیان لە گەڕەکێکی شاری بۆکان دەور داوە و ناوبراویان گرتوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە هۆی گیرانی، شوێنی مانەوە ی ناوبراو نییە.