ژان نویل بارو، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ لۆمۆند هۆشداریدا لەوەی سێ وڵاتی ئەوروپی ئامادەن میکانیزمی ماشە چالاک بکەن ئەگەر ڕژیمی ئێران هاوکاری نەکات بۆ سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.بارۆ پیداگریی لەوە کردەوە کە فەرەنسا، ئاڵمان و بەریتانیا بۆ چارەسەری قەیرانی ڕژیمی، ھێزێکی زۆر بەھێزیان ھەیە.ناوبراو وتیشی: تەنیا بە ناردنی نامەیەکی فەرمی دەتوانین گەمارۆی جیهانی بۆ سەر چەک و کەرەستەی ئەتۆمی و بانک و بیمەی سەر ڕژیمی ئێران بگەڕێنینەوە کە ١٠ ساڵ لەمەوبەر هەڵگیرابوو.هاوکات وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمان ڕایگەیاند، ڕاگەیاندنی یاسای ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەلایەن مەسعوود پزشکیانەوە ئاماژەیەکی کارەساتبار دەنێرێت.ناوبراو پیداگریی لەوەکردوە: هاوکاری ڕژیمی ئێران لەگەڵ ئەو دەزگایە بۆ گەیشتن بە چارەسەری دیپلۆماسی زۆر پێویستە.