پێنچ شه‌مه‌ 

12 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند: دەبێت کارەکە لە ئێران تەواو بکەین

ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند: دەبێت کارەکە لە ئێران تەواو بکەین
خبات میدیا

جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، لە یاداشتێکدا لە ژێر ناوی “دەبێت کارەکە لە ئێران تەواو بکەین”، ڕەزامەندی خۆی لە هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێران دەربڕی و ڕەخنەی لە وەستانی پێشوەختەی ئەو هێرشانە گرت و داوای کرد کە هەنگاوی یەکلاکەرەوەتر بۆ لەناوبردنی ژێرخانی ئەتۆمی ڕژیمی ئێران بە تەواوی بگیرێتەبەر.لە بەشێک لە یاداشتەکەدا کە لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بڵاوکراوەتەوە، بە ڕاشکاوی نووسیویەتی کە چەکداماڵینی تەواوەتی ئەتۆمی بەبێ گۆڕینی ڕژێم لە ئێران بەدی نایەت و پیداگریی لەوە کردووەتەوە: “دەبێت واشنگتۆن پشتیوانی گۆڕینی ڕژێم لە ئێران بکات”. بۆڵتۆن “مۆدێلی لیبی”ی وەک تاکە ڕێگەی جێگەی ڕەزامەندی پێشنیار کرد.ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ترەمپ لە ئیدارەی پێشوویدا نووسیویەتی: “بە پێچەوانەی موعەمەر قەزافی، ئاخوندەکان کە پێشتر بە قووڵی زەلیل کراون، دەزانن کە زەلیلکردنی زیاتر حکومەتەکەیان لاواز دەکات”.لە کۆتایی تێبینییەکەدا، بۆڵتۆن بە ئاماژەدان بە ئەگەری ئیرادەی ئیسرائیل بۆ گرتنەبەری هەنگاوی سەربازیی زیاتر، ئەو پرسیارە دەوروژێنێت کە ئایا ئیدارەی ئێستای ئەمریکاش ئیرادەی هەیە بۆ ئەوەی ئەم ڕێگایە بگرێتەبەر؟

6 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند: دەبێت کارەکە لە ئێران تەواو بکەین

ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند: دەبێت کارەکە لە ئێران تەواو بکەین



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن