بازدان لە باڵکۆن و مردنێک لە شەقام و گومانی خۆکوشتن لە زیندان؛ ڕاپۆرتێکی نوێ لە سوییس ڕایدەگەینیت و ئەگەری ڕۆڵی دەزگا بەناوئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران لە کوشتنی سێ لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتەی ئاشکرا کردووە کە دوو دیپلۆماتکاری باڵای تێدایە.ماڵپەڕی هەواڵی وای نیت بڵاویکردەوە، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێکی نوێ لە لایەن میدیای گشتیی سوییس، بەرپرسانی ئیتلاعات و دیپلۆماسی ئەو وڵاتە جارێکی دیکە نیگەرانی خۆیان لە ئەگەری تێوەگلانی ناوەندە بەناو ئەمنیەتییەکانی ڕژیمی ئێران لەوان ئیتلاعاتی سپای ترۆرستی پاسداران لە کوژرانی گوماناوی سێ هاووڵاتیی سوییسی لە ئێران دەربڕی.بە پێی ئەو ڕاپۆرتە کە زنجیرەیەک بەڵگەنامە و شایەتحاڵی نهێنی شیکاری کردووە، ئەو کەسانە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا لە ئێران لە دۆخێکی نائاساییدا کوژراون؛ لە کەوتنە خوارەوەی کوشندەی دیپلۆماتکارێک لە باڵکۆنێکەوە تا مردنی گوماناوی بریکاری هەواڵگری دوای نەخۆشییەکی لەناکاو و مردنی گەشتیارێک کە تۆمەتی لکیندراوی سیخوڕیکردنی بەسردا سپیندراوە.