کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەلژیک بە کۆی دەنگ بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد کە لەلایەن داریا سەفایی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمۆنەکانی بەلژیک پێشنیارکرابوو بۆ دەستنیشانکردنی سپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی.سەفایی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: “سپای پاسداران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پەیوەستە بە سەرکوتی ناوخۆیی و تیرۆری بیانی و پێشێلکاری بەربڵاوی مافی مرۆڤ تاوانبارە و هەرگیز نابێت تیرۆر بێ وەڵام بمێنێتەوە”.ئاماژەی بەوەشکرد، بەلجیک یەکێکە لە یەکەم وڵاتەکانی ئەوروپا کە بەڕاشکاوی ئەو هەنگاوەی ناوە، هەروها: بەلجیک پێشەنگێکە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا و ئێستا نۆرەی یەکێتی ئەوروپایە بەردەوام بێت لەو ڕێگایەدا