پێنتاگۆن ڕەخنەی لە جۆو بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا گرت، لەسەر ئەوەی زیادەڕۆیی لە دابینکردنی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ ئۆکراین کردووە.شۆن پارنێل، وتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند، لە سەردەمی جۆو بایدن، ئەمەریکا بەبێ بیرکردنەوە چەکی دابەشکردووە، ئەمەش بە هاتنی دۆناڵد ترەمپ، گۆڕاوە.پارنێل وتیشی: پێموایە لە سەردەمی دەوڵەتی بایدندا، ئێمە بۆ ماوەیەکی زۆر، چەک و تەقەمەنیمان دابەش کرد، بەبێ ئەوەی تەنانەت بیر لەو بڕە بکەینەوە کە هەمانە.